نه‌وا
چالاكوانانی عیراق ڤیدیۆی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریان بڵاوكردۆته‌وه، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئازادكراون و ده‌ڵێن، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عیراقی ده‌ستگیریان كردون و ئه‌شكه‌نجه‌یان داون.
چالاكوانانی عیراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه، كه تیایدا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌رده‌كه‌ون و ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به‌جه‌سته‌یانه‌وه‌یه.
چالاكوانه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و خۆپیشانده‌رانه له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عیراقییه‌وه ده‌ستگیركراون و ئه‌شكه‌نجه‌دراون، دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان ئازادیانكردون.