لیڤەرپوڵ و ناپۆلی پێكەوە پەڕینەوە

10/12/2019 وەرزش

نەوا
شەوی سێشەممە لە دوو یاری یەكەمی شەوەكەدا، كە لە دوا گەڕی قۆناغی گروپی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بەڕێوەچو، لیڤەرپوڵ و ناپۆلی پێكەوە بۆ قۆناغی 16 سەركەوتن.
لە یاری یەكەمدا لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە رێدبۆڵ سالزبۆرگی بردەوە و بە 13 خاڵەوە بە یەكەمی گروپی E بۆ قۆناغی داهاتوی چامپیۆنزلیگ سەركەوت.
هەروەها لە یارییەكەی دیكەدا ناپۆلی ئیتاڵی لەنێو یاریگای خۆیدا چوار گۆڵی بێوەڵامی لە كەی ئار سی خینكی بەلجیكی كرد و بە 12 خاڵەوە و بە دووەمی گروپەكەی سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتوو، لە پاڵ لیڤەرپوڵ بەڵام بە جیاوازی تاكە خاڵێك چوە لای بەهێزەكانی قۆناغی 16.
هەروەها بەهۆی كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە هەمان گروپدا، سالزبۆرگی نەمسا دابەزی بۆ خولی یوروپا لیگ و لەوێ بەشداری لە ململانێكاندا دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group