نه‌وا
فایه‌ق شێخ عه‌لى كه‌سایه‌تى سیاسیى عیراقى و په‌رله‌مانتار داوا له خۆپیشانده‌رانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر له به‌غدا ده‌كات كاندیدی پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران دیارى بكه‌ن چونكه كات نه‌ماوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له هه‌ژماری خۆى له تویته‌ر نوسیویه‌تى "ئه‌ى عیراقیه‌كان .. ئه‌ى خۆپیشانده‌ران .. كاندیدی خۆتان بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران دیارى بكه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، گوێ له نه‌زانه‌كانى سیاسه‌ت و رۆچوه‌كان و گوێدرێژه‌كان مه‌گرن، كه پێتان ده‌ڵێن، كارى گرنگترمان له سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه.
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌دا، فایه‌ق شێخ عه‌لی ده‌ڵێت "نه‌خێر و هه‌زار نه‌خێر، گرنگترین و سه‌ره‌كیترین شت سه‌رۆك وه‌زیرانه و ئه‌وانى تر بابه‌تى بچوكترن، ئه‌وه‌ى ئاگاداركرایه‌وه دوایى بیانوى بۆ نییه".