ئەمریكا: سزاكانمان بۆ سەر تاران ئامانجی خۆیان پێكاوە

14/12/2019 جیهان

نەوا
رێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپێك) باس لەوەدەكات ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی رابردوودا بۆ 45 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا دابەزیوە و وەزیری گەنجینەی ئەمریكاش دەڵێت، سزاكانیان لەسەر تاران ئامانجی خۆیان پێكاوە.
بە پێی نوێترین راپۆرتی ئۆپێك لە مانگی تشرینی دووەمدا ئێران رۆژانە 2 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و لە بڕەش تەنها 45 هەزار بەرمیلی هەناردە كردوە.
بەر لە گەڕانەوەی سزاكانی ئەمریكا لە مانگی نیسانی ئەمساڵ رۆژانە ئێران 3 ملیۆن 800 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا.
لەلایەكی ترەوە ستیڤ منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، سزاكانی وڵاتەكەی بۆ سەر تاران كاریگەری زۆریان هەبووە لەوەی ئێران بێ بەش بكات لەو سەرچاوە داراییانەی بە مەبەستی پارەداركردن و هاوكاری گروپە توندڕەوەكانی ناوچەكە سودی لێوەردەگرتن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group