خۆپیشاندەرانی عیراق پێنج كەس بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێ كاندید دەكەن

15/12/2019 عێراق

نەوا
خۆپیشاندەرانی عیراق پێنج كەس بۆ بون بە سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دیاریدەكەن، كە فەرماندەكانی پێشوی دژەتیرۆریشیان تێدایە.
لە میانی خۆپیشاندانەكاندا لە بەغدا، خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانەكاندا وێنە و ناوی پێنج كەسیان بەرزكردۆتەوە بۆئەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق وەربگرن و وەكو كاندیدی شەقام و خۆپیشاندەران ناویاندەهێنن.
لەناو كاندیدەكانی خۆپیشاندەراندا هەریەكە لە عەبدولغەنی ئەسەدی و عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەكانی پێشوی دژەتیرۆری عیراقیان تێدایە.
هەروەها هەریەكە لە دادوەر رەحیم عگێلی سەرۆكی پێشووتری دەستەی دەستپاكیی عیراق، د.سینان ئەلشەبیبی یەكەم پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق دوای پرۆسەی ئازادیی 2003، د.محەمەد تۆفیق عەللاوی، كە لە كابینەكەی نوری مالكیدا وەزیری پەیوەندییەكان بووە و دوو خول هەڵبژێردراوە بۆ پەرلەمانی عیراق، بەهەمانشێوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كاندیدكراون بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی كابینەی داهاتوی حكومەت.
بەرزكردنەوەی وێنە و ناوی ئەو كاندیدانە لە گۆڕەپانەكانەوە، لەكاتێكدایە كە خۆپیشاندەران دژی ئەوەن هیچ سەركردە و ئەندامێكی سەربە پارت و لایەن سیاسییەكان ببنە سەرۆك وەزیران، كە دواترینیان محەمەد شیاع سودانی بو، هەرچەندە دەستی لە حزبی دەعوە و ئەندامێتی فراكسیۆنی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا كشاندەوە، بەڵام هەر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتكرایەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group