نه‌وا
میدیاكانی هۆڵه‌ندا بڵاویانكرده‌وه، پۆلیسی ئه‌و وڵاته له به‌فرگری بارهه‌ڵگرێكدا له به‌نده‌ری رۆتێردام چوار كۆچه‌ری نایاسایی دۆزیوه‌ته‌وه كه ئێرانی و عێراقین.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ته‌مه‌نی 61ه ساڵه و خه‌ڵكی ئیسپانیایه و له‌گه‌ڵ چوار كۆچه‌ره‌كه‌دا ده‌ستگیر و راده‌ستی پۆلیسی كاروباری كۆچه‌ران كراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌و چوار كۆچه‌ره ده‌ستگیركراوه ته‌مه‌نیان له نێوان 17 بۆ 31 ساڵدایه و باری ته‌ندروستیان جێگیریه.
تا ئێستا دیار نییه، كه ئه‌و بارهه‌ڵگره له‌كوێوه كه‌وتبوه‌وه رێ و به نیازبووه كۆچه‌ره‌كان به‌ره‌و كوێ بگوازێته‌وه.
مانگی رابردووش 25 كۆچه‌ری نایاسایی له بارهه‌ڵگرێكدا له رۆتێردام ده‌ستگیركرابوون كه به نیازبوون بچنه به‌ریتانیا.