نه‌وا
به‌ڕێوبه‌ری ته‌رمیناڵی ده‌روازه‌ی سنوری چه‌زابه له نێوان ئێران و عێراق رایگه‌یاند، ده‌روازه‌كه به‌ڕووی هاوڵاتیانی عێراقیدا داخراوه.
ئه‌حمه‌د سه‌هبانی به‌ڕێوبه‌ری ته‌رمینالی ده‌روازه‌ی سنوری چه‌زابه به میدیای فه‌رمی ئێرانی راگه‌یاندووه، به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان و بارودۆخی ئه‌منی عێراقه‌وه، ده‌روازه‌كه تا كاتێكی نادیار به‌ڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیانی عێراقیدا داده‌خرێت.
وتیشی، ئاستی ئاڵوگۆڕی كاڵا له ده‌روازه‌ی چه‌زابه‌وه دابه‌زیوه.
ئه‌حمه‌د سه‌هبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له دوو هه‌فته به‌ر له ئێستاوه هاتوچۆی زیاره‌تكارانی ئێرانیش بۆ شاره ئایینیه‌كانی عێراق راگیراوه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له هاوڵاتیان كردبوو خۆیان له سه‌ردانی كردنی عێراق به‌دور بگرن، ئه‌مه‌ش به هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ده‌روازه‌ی سنوری چه‌زابه ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگاكانی خوزستانی ئێران و به‌سڕه‌ی عێراق.