سلێمانی.. پیشانگای شێوەکاريی ''پەنجا ساڵ ئەزموون''

15/12/2019 هەمەڕەنگ

نەوا

مۆزەخانەی هونەریی هاوچەرخی سلێمانی پیشانگایەکی شێوەکاری لەژێر ناوی ''پەنجا ساڵ ئەزموون'' بۆ هەریەک لە هونەرمەندان، عەلی جۆڵا، عەلی کەریم، سلێمان شاکر و محەمەد کاکە محەمەد دەکاتەوە.
مۆزەخانەی هونەریی هاوچەرخ بە هاوبەشی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی لە هۆڵی مۆزەخانەی هونەریی هاوچەرخ لە تەنیشت پارک تاوەری سلێمانی، پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ پێنج هونەرمەندی بەئەزموونی شارەکە دەکاتەوە کە هەریەکە و 50 ساڵ خزمەتیان کردووە بە هونەری شێوەکاری و تابلۆکێشان.
لە پێشانگاکەدا بەئامادەبوونی هونەرمەندان و ژمارەیەکی زۆر هونەردۆست، رۆژی شەممە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ کرایەوە و بڕیارە تا 13ی کانوونی دووەمی 2020 بەردەوامی هەبێت پێشانگەکە.
لە رۆژانی دووەم و دواتردا، پێشانگەکە بەیانیان لە کاتژمێر 10ى بەیانی تا کاتژمێر 12ى نیوەڕۆ و لە کاتژمێر 2ى پاشنیوەڕۆ تا 4:30ى ئێوارە بەردەوام کراوە دەبێت.
لە پێشانگەکەدا ژمارەیەکی زۆر تابلۆی کێشراوی هونەرمەندان نیشان دەدرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group