نه‌وا
ئانك بێیلێڤڵد وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا له نامه‌یه‌كدا بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی باسی له‌وه‌كردووه، سه‌ربازانی هۆله‌ندا، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، ده‌ست به ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان و هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌كاته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق داوای له هێزه هۆڵه‌ندییه‌كان نه‌كردووه عیراق جێبهێڵن، چونكه له بارودۆخی هه‌ستیاری ئێستادا هه‌نگاوێكی له‌و چه‌شنه زیان به سه‌قامگیریی وڵاته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
به وته‌ی وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا، نزیكه‌ی ٥٠ سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان جێگیر كراون و بڕیاره ده‌ست به ڕاهێنانی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه بكه‌نه‌وه.
به‌هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر خاكی عێراق به‌شێك له ولاتانی رۆژئاوایی له‌نێویاندا هۆڵه‌ندا به شێوه‌یه‌كی كاتی مه‌شق و راهێنانی هێزه سه‌ربازیه‌كانی عێراق و هه‌رێمیان راگرتبوو.