ئەمریكا لیستێكی دیكەی سزادانی چەند كەسایەتییەكی عیراقی ئامادە دەكات

19/01/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، ئیدارەی وڵاتەكەیان خەریكی ئامادەكردنی لیستێكە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر چەند بەرپرسێكی عیراقیدا، كە پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەكانەوە هەیە.
بەهۆی سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە، لە ماوەی رابردودا ئەمریكا سزای بەسەر چەند كەسایەتییەكی عیراقی نزیك لە ئێران سەپاند.
سەبارەت بەو بابەتەش، دیڤید شینكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەگفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا بە كەناڵی سكای نیوزی راگەیاند، لەئێستادا ئەمریكا لێكۆڵینەوە لەسەر چەند كەسایەتییەكی عیراقی دەكات.
هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، لێكۆڵینەوەكە بۆ ئەوەیە بزانن چەند كەسایەتیی عیراقی سزاكانی ئەمریكا بیانگرێتەوە، هەندێك لەوانە لە حكومەتی عیراقدان و هەندێكیشیان لە دەرەوەی حكومەتن. تەئكیدیشیكردەوە ئەو سزایانە پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە هەیە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group