یەكێتیی ئەوروپا 75%ی هاوكاریە داراییەكانی بۆ توركیا كەمدەكاتەوە

19/01/2020 جیهان

نەوا
دەزگاكانی راگەیاندنی ئەڵمانیا ئاشكرایانكرد، یەكێتی ئەوروپا 75%ی هاوكاریە داراییەكانی بۆ توركیا كەمدەكاتەوە.
گروپی راگەیاندنی Funke Mediengruppe ی ئەڵمانی بڵاویكردوەتەوە، نامەیەكی جۆزێف بۆرل نوێنەری یەكێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوە و سیاسەتە ئەمنیەكانیان دەستكەوتوە، كە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نێردراوە و تێیدا دەركەوتوە 75%ی هاوكارییە داراییەكانی پەیوەندیدار بە گفتوگۆكانی پەیوەندیكردنی ئەنقەرە بە یەكێتیی ئەوروپاوە، دەبڕێت.
رونیشكراوەتەوە، ئەو هاوكاریە داراییانەی پێشكەشی توركیا دەكرێت 168 ملیۆن یورۆیە و 150 ملیۆنی بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی و سەروەری یاسا لەو وڵاتەدا دابین دەكرێت، ئەوەی دیكەشی بۆ خزمەتگوزاریی ناوچە لادێنیشنەكان خەرجدەكرێت.
ئەو هەنگاوەی یەكێتیی ئەوروپا لەكاتێكدایە پێشتریش بەهۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤەوە، 85 ملیۆن دۆلاری لەهاوكاریەكانی توركیا بڕی، كە لە بودجەی 2020دا بۆی دابینكرابو.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group