له‌رێگای پرۆژه‌یه‌كه‌وه هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی به‌شه كشتوكاڵیه‌كان ده‌ڕه‌خسێنرێت
21/01/2020 نه‌وا - رۆژیار سیروان - سلێمانی
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا ده‌نگی له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌لی كار بۆ به‌شه كشتوكاڵیه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی پێدانی زه‌وی به قه‌رزی ساڵانه به ده‌رچووانی به‌شه كشتوكاڵیه‌كان و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ زیاتر له هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا و ئاماده‌ییه كشتوكاڵیه‌كان و خاوه‌نی بیرۆكه‌كه ده‌ڵێت " كارگه‌ی چپس و گه‌نمه‌شامی ئاماده‌یه تۆویان بۆ دابینبكات و لێیان بكڕێته‌وه و به‌مه‌ش هه‌لی كار ده‌ره‌خسێنرێت ".
كاسترۆ مه‌عروف سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، پرۆژه‌یه‌كمان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌ن كرا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا. مه‌به‌ست لێی ره‌خساندنی هه‌لی كاره بۆ ده‌رچووانی به‌شه كشتوكاڵیه‌كان له‌رێگای پێدانی پارچه زه‌ویه‌ك ده‌توانن ببنه‌خاوه‌ن كاری خۆیان، به‌داخه‌وه نه‌توانراوه سوود له توانا زانستیه‌كانیان وه‌ربگیرێت.
وتیشی ، له سنووری پارێزگاكه‌مان ژماره‌یه‌ك له زه‌وی كشتوكاڵی زۆرمان هه‌یه، له‌پاش په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كه‌مان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی راسپارده و رێنمایی بۆ ده‌ربكه‌ن تا گه‌نجه‌كان سوودمه‌ند بن .
لای خۆیه‌وه رێبوار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و خاوه‌نی بیرۆكه‌كه به‌رادیۆ نه‌وای وت، زه‌ویه‌كی زۆری كشتوكاڵی هه‌یه و موڵكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه و زه‌وییه‌كان به قه‌رزی ساڵانه بیده‌ن به ده‌رچووی به‌شه كشتوكاڵیه‌كان و وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ سه‌رپه‌رشتی بكات له‌رووی زانستیه‌وه هه‌روه‌ها هه‌وڵێكی ترمان داوه له‌گه‌ڵ كارگه‌كانی چپس بۆئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كان په‌تاته و گه‌نمه‌شامی تێدا بچێنن و پاشان لێیان بكرنه‌وه له‌ئێستادا كارگه ئاماده‌یه تۆیان پێبدات و سه‌رپه‌رشتیان بكات و به‌رهه‌كه‌یان ساخبكاته‌وه.
ئاماژه‌ی بوه‌شدا ، هه‌ر ده‌رچوویه‌كی زانكۆ گرێبه‌ستێكی 5 ساڵی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو له شوێنیك دامه‌زرا ئه‌وا زه‌وییه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه و ده‌درێت به ده‌رچوویه‌كی تر به كێبركێ.