سه‌در نایه‌وێت خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری هه‌بێت
23/01/2020 عێراق
نه‌وا
موقته‌دا سه‌در نایه‌وێت خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه‌ی لایه‌نگرانی له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خۆپیشانتدانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی به‌غدا هه‌بێت، بۆیه له‌ناوچه‌یه‌كی جیاوازی به‌غدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌و خۆپیشاندانه ملیۆنییه به‌ڕێوه‌بچێت، كه پێشتر موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ كرد دژی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ڵاح عوبه‌یدی وته‌بێژی موقته‌دا سه‌در ئاشكرایكرد، خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه له ناوچه‌ی چوارڕیانی زانكۆی به‌غدا له ناوچه‌ی جادریه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی دیكه‌وه دروست نه‌كات.
له‌ماوه‌ی رابردوودا موقته‌دا سه‌در سه‌ردانی شاری قومی ئێرانی كرد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی، له تویتێكدا داوایكرد رۆژی 24ی ئه‌م مانگه، واتا سبه‌ینێ، خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق به‌ڕێوه‌بچێت.
خۆپیشانده‌رانی عیراقیش نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی سه‌در داوای به‌ڕێوه‌چوونی كردووه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌وان هه‌بێت.