وەزارەتی تەندروستی عێراق: هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە ڤایرۆسی كرۆنا تۆمارنەكراوە

24/01/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە پەتای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە پەتای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا  لە وڵاتدا تۆمارنەكراوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، كە رێكاری پێویستیان لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییەكان گرتووەتەبەر بۆ پشكنینی گەشتیارانی خەڵكی چین و ئەو وڵاتانەی تر كە، پەتاكەیان تێدا تۆماركراوە.
بەهۆی ڤایرۆسی كرۆناوە تا ئێستا 17 كەس لە چین گیانیان لەدەستداوە و سەدان كەسی تریش لەو وڵاتە و چەند وڵاتێكی جیهان لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group