نه‌وا
رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایكرد، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا پێگه‌یشتون و نه‌خوێنده‌وارن نزیكه‌ى 800 ملیۆن كه‌سن و نزیكه‌ى 260 ملیۆن منداڵیش نه‌خراونه‌ته به‌ر خوێندن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ته‌نگژه‌یه‌ك له بوارى خوێندندا هه‌یه، كه جێى نیگه‌رانییه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئامانجه‌كانى رێكخراوه‌كه بۆ ساڵى 2030، كه گره‌نتیكردنى خوێندنى گشتگیر‌و باشه بۆ هه‌موان و به‌هێزكردنى خوێندنه به‌درێژایى ژیان.
لاى خۆیشیه‌وه ئه‌مینه محه‌مه‌د جێگرى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، 258 ملیۆن منداڵی خوار ته‌مه‌نى 7 ساڵان ناچن بۆ قوتابخانه و ته‌نها 49%ى قوتابیان خوێندنى ناوه‌ندى ته‌واو ده‌كه‌ن.
وتیشى "نزیكه‌ى 770 ملیۆن كه‌سى پێگه‌یشتوو هه‌یه، كه نه‌خوێنده‌وارن و زۆرینه‌یان ره‌گه‌زى مێن، كێشه‌كه هه‌ر ئه‌وانه نین، كه ناچنه به‌ر خوێندن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌شن كه ده‌چنه به‌ر خوێندن و فێرنابن".
لاى خۆیشیه‌وه ئۆدرى ئازۆلاى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رێكخراوى یونسكۆ پێى وایه، ته‌نها پێویستییان به‌وه نییه، كه وه‌به‌رهێنانى زه‌به‌لاح بكه‌ن، به‌ڵكو پێویستیشیان به‌وه‌یه سیسمى فێركردن چاك بكه‌ن.