لایه‌نه‌ شیعه‌كان بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن

26/01/2020 عێراق

نه‌وا
لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رێكده‌كه‌ون و بڕیاریشه‌ به‌ فه‌رمی ناوه‌كه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
ماڵپه‌ڕی مه‌سه‌لـله‌ بڵاویكرده‌وه‌، لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر كاندیدكردنی "مسته‌فا كازمی" سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق  رێككه‌وتوون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، زۆربه‌ی لایه‌نه‌ شیعه‌كان، گه‌یشتونه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێدانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ مسته‌فا كازمی.
سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌نیازن ناوی ئه‌و كاندیده‌ پێشكه‌شی سه‌رۆك كۆماری عیراق بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی رایبسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت. 
لایه‌نه‌ شیعه‌كان پێشتر چه‌ندین ناویان بۆ سه‌رۆك كۆمار به‌رزكرده‌وه‌ بۆ پێدانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌ڵام به‌هۆی په‌سه‌ندنه‌بوونیان له‌لایه‌ن شه‌قامی ناڕازییه‌وه‌، د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌ ساڵح سه‌رجه‌میانی ره‌تكرده‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group