نه‌وا
وه‌زیری ناوخۆی ئیسرائیل رایگه‌یاند، هاولاتیانی وڵاته‌كه‌ی به‌پێی چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌ك ده‌توانن سه‌ردانی سعودیه بكه‌ن.
ئاریه ده‌رعی وه‌زیری ناوخۆی ئیسرائیل روونیكرده‌وه، هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ گه‌شتی حه‌ج یان كاری بازرگانی ده‌توانن له‌مه‌ودوا سه‌ردانی سعودیه بكه‌ن.
وتیشی، پێویسته هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بانگهێشتنامه و مۆڵه‌تی چونه ژوره‌وه‌ی سعودیه‌یان پێبێت.
ئیسرائیل و سعودیه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی فه‌رمیان نییه، به‌ڵام نیگه‌رانیه‌كانیان له فراوانبوونی ده‌ستڕۆیشتوویی ئێران له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و دوو وڵاته‌ی له یه‌ك نزیك كردۆته‌وه.
پێشتر هاوڵاتیانی مسوڵمانی ئیسرائیل ده‌یانتوانی به‌پێی مۆڵه‌تێكی تایبه‌ت یان به پشت به‌ستن به پاسپۆرتی دووه‌م به‌شداری له مه‌راسیمی حه‌جدا بكه‌ن.