به‌رهه‌م ساڵح و عه‌مار حه‌كیم كۆبوونه‌وه‌

26/01/2020 عێراق

نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌ و تاووتوێی گۆڕانكارییه‌ سیاسی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێیان كرد.
به‌ گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 26ی كانوونی دووه‌می 2020، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ به‌غدا پێشوازی له‌ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی كرد.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌ دیدارێكدا دواین گۆڕانكاری ئه‌منی و سیاسییه‌كان له‌ وڵاته‌كه‌ و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان و پێویستی خێراكردنی پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ كرا، كه‌ ببێته‌ مایه‌ی به‌ دیهێنانی ئومێدی گه‌لی عیراق و ده‌سته‌به‌ر كردنی داواكارییه‌ ره‌واكانیان، له‌ رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كانه‌وه‌.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عیراق و پارێزگاریكردن له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵات له‌ لایه‌ن هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه‌ و به‌ دوور گرتنی عیراق له‌ ململانێی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group