نه‌وا
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه، پێنج موشه‌كی كاتیوشا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی باسی له‌وه‌كرده‌ووه، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه به پێنج موشه‌كی جۆری كاتیوشا هێرشكراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز.
راشیگه‌یاندووه، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی به‌دواوه نه‌بووه.
به‌هۆی ئه‌و موشه‌كانه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێداوه.
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی سێی ئه‌م مانگه‌دا هێرشێكی ئه‌مریكادا قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوژران، چه‌ندین جار به موشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز.
ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به هۆی بوونی بینا و باره‌گاكانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و باڵیۆزخانه‌كانی وڵاتان رێوشوێنی توندی ئه‌منی تێدا گیراوه‌ته‌به‌ر.