نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوی مرۆیی تاكی كورد بۆ ئه‌و كاره‌سات و روداوانه‌ی به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان كراوه، ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند ئاشتی عه‌دۆ پێشانگای تیرۆری مرۆڤایه‌تی له هه‌ولێر كرده‌وه.
له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پیشانگاكه‌دا، كه فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌یبون، ئاشتی عه‌دۆ چه‌ند تابلۆیه‌كی نمایشكرد، كه تا 11ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌لێدوانێكیشدا به رادیۆ نه‌وای وت "ئه‌و پێشانگایه تایبه‌ته به روداوی ئێزدیه‌كان له‌سه‌رده‌ستی تیرۆریستانی داعش، دیاره ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و پێناسه‌یه‌یه، كه به تیرۆری مرۆڤایه‌تی ناسراوه".
وتیشى "ئه‌وه قه‌ره‌بوی ویژدانی تاكی كورده بۆ ئه‌و روداوانه‌ی خۆی ده‌ستی هه‌بوه تێیاندا یان له‌سه‌ر زه‌وی كوردستان رویانداوه به‌نمونه‌ش جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان و ئێزدییه‌كان".
هونه‌رمه‌ند ئاشتی عه‌دۆ له یه‌كێك له تابلۆكانی فۆتۆكۆلاژی دیجیتاڵ ئارتی وه‌ك تێكه‌ڵه‌ی نێوان پۆرترێت و فۆتۆ نمایشكردوه، كه ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی داعش له‌سه‌رانسه‌ری وڵاتانی جیهانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه و كاره‌كانیشی تیرۆری مرۆڤایه‌تی بوه.