نه‌وا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی ده‌سه‌ڵاتیان پێ بدرێت. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و كۆسره‌ت ره‌سول دانه‌نیشتووه، نه‌ك دانه‌نیشتون، به‌ڵكو وه‌كو قه‌تعی عیلاقهش كراوه".
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "ئه‌نجومه‌نی سیاسی له تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌كێتی پێكهاتوون و پێویسته له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا ده‌سه‌ڵاتیان پێبدرێت، ئه‌وه‌شی وت: "بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نه، ره‌نگه هه‌ندێك كاری نه‌شیاو و لابه‌لا بكرێت. بۆ رێگرتن له كاری لابه‌لا، ده‌بێت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت."
ماڵپه‌ڕی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی باسكردووه، هه‌رچه‌نده زانیاری ئه‌وه له ئارادایه، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، وه‌فدێكی ئێران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ "باڤڵ تاڵه‌بانی، لاهور شێخ جه‌نگی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ"دا به جیا كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام شیخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ده‌ڵێت: "ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و كاك كۆسره‌ت دانه‌نیشتووه، نه‌ك دانه‌نیشتووه، به‌ڵكو وه‌كو قه‌تعی عیلاقهش كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك له‌ناو یه‌كێتی دانیشتوون، كه له16 ی ئۆكتۆبه‌ردا هه‌ماهه‌نگیان بوون و لای یه‌كێتی خائینن ."
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مریكا ناكۆكیه نوێیه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر سێ پرسی سه‌ره‌كیه، ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی، چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ جێگرانی سه‌رۆكی یه‌كێتی، كه كێ بن و ده‌سه‌ڵاتیان چۆن بێت.