بچوكترین توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چارەنوسی یەكلابوەوە

17/02/2020 جیهان

نەوا
بچوكترین هاووڵاتی چینی توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبوەوە و نەخۆشخانەی بەجێهێشت.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی "گەل"ی سەربە حكومەتی چین بڵاویكردەوە، بچوكترین توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) كە كچێكی تەمەن 9 مانگانە، لە نەخۆشخانەی شاری شیانی هەرێمی هوبی چاكبوەتەوە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتوە.
هەروەها ئەوەش رونكراوەتەوە، كچە بچكۆلەكە بۆ ماوەی دوو هەفتە لەژێر چاودێریی ورد و چارەسەری پزیشكی چڕدا بوە، پاش چاكبونەوەی تەواوەتی گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی دوا داتاكانی ئەمڕۆ، تائێستا 71 هەزار و 442 كەس توشی كۆرۆنای نوێ بون، هەزار و 776 كەسیان گیانیان لەدەستداوە و 11 هەزار و 306 كەسیش چاكبونەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group