نه‌وا
سه‌لامى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، ئیسرائیلیه‌كان زۆر له ئه‌مرییكیه‌كان بچوكترن و به‌ئامانجگرتنیان ته‌نها له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نابێت.
وتیشى "هه‌رچه‌نده توانایه‌كى گه‌وره له‌به‌رده‌ستدایه بۆ كۆتاییهێنان و سڕینه‌وه‌ى ئه‌و پێكهاته‌یه، به‌ڵام ئێستا كاتێكى گونجاو نییه".
قسه‌كانى سه‌ركرده‌ى سوپای پاسدارانی ئێران دواى ئه‌وه‌دێت، له‌چه‌ند رۆژى رابردودا ئیسرائیل پێگه‌و بنكه‌كانى ئێرانى له ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شق له سوریا كرده ئامانج و چه‌ند ئه‌ندامێكى سوپاى پاسداران كوژران.
پێشتریش چه‌ندینجار ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ى له ئێران كردبوو به‌وه‌ى ناهێڵن شوێنى خۆى له سوریا به‌هێزبكات و سوریاى بۆ ده‌كاته ڤێتنام، چه‌ندینجاریش كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى سڕینه‌وه‌ى ئیسرائیلى له‌سه‌ر نه‌خشه كردوه.