تەندروستی عێراق 58 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای راگەیاند

04/04/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای 58 كەسی تر ئەرێنی بووە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی رونیشیكردۆتەوە، 10 لەو حاڵەتانە لە هەرێم بوون و 24 حاڵەتیان لە نەجەف، نۆ حاڵەت لە بەسڕە، سێ لە بەغدا یەك لە دیالە و یەك حاڵەتیش لە موسەنا تۆمار كراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان لە بەسڕە و بەغداش تۆمار كراون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق باسی لەوەشكردووە، لە كۆی 33 حاڵەتی چاكبوونەوە 12 حاڵەتیان لە هەرێم، 12 لە بەسرە، چوار لە نەجەف، دوو لە بەغدا و دوو لە واست و یەك لە نەینوا بووە.
بەپێی ئامارە گشتیەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا 878 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا، 56 حاڵەتی مردن و 259 حاڵەتی چاكبوونە لە وڵاتەكە تۆمار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group