نەوا
بەریتانیا بە مەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو زیندانەكاندا بۆ ماوەیەكی كاتیی نزیكەی چوار هەزار زیندانی ئازاد دەكات.
وەزارەتی دادی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو تاوانبارانەی كە مەترسیی كەمیان لەسەر كۆمەڵگە هەیە بە ئامێرێكی ئەلیكترۆنییەوە ئازاد دەكرێن، بەڵام ئەو كەسانەی كە بە تاوانی توندوتیژی یان دەستدرێژی سێكسی و تاوانی "تیرۆریستی" دەستگیر كراون ناگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو زیندانیانەی دووگیانن یان منداڵی بچوكیان هەیە ئازاد دەكرێن.
بەریتانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین رێژەی زیندانی هەیە و زیاتر لە 80 هەزار كەس لە زینداندان، زۆربەی گرتووخانەكانیش زۆر قەرەباڵغترن لەو ژمارەیەی كە پێویستە لەوێ بن.
بە پێی ئاماری فەرمی 88 زیندانی و 15 ستافی گرتوخانەكان ڤایرۆسی كۆرۆنایان گرتوە و سێ زیندانیش گیانیان لەدەستداوە.