نه‌وا
عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق ده‌ڵێت "له‌چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى "ئۆپێك پڵه‌س" بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، عیراق به‌رهه‌مى خۆى كه‌مناكاته‌وه، چونكه بارودۆخى له‌ئێستادا تایبه‌ته و ناتوانێت به‌رهه‌مهێنان كه‌مبكاته‌وه".
عاسم جیهاد به ئاژانسى هه‌واڵى عیراقییه‌ى راگه‌یاندوه، ناتوانن بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه، كه ئێستا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه.
له‌باره‌ی مه‌رجی عیراق بۆ رازی بون به كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ش له‌لایه‌ن "ئۆپێك پڵه‌س"ه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، عیراق رازی بوه به‌و مه‌رجه‌ی رێككه‌وتنه‌كه نه‌یگرێته‌وه، له چه‌ند رۆژى رابردوشدا په‌یوه‌ندى به وه‌زیرانى نه‌وتى وڵاتانى ئه‌ندام له ئۆپێك و هاوپه‌یمانه‌كانى رێكخراوه‌كه كراوه به ئامانجى گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك بۆئه‌وه‌ى بازاڕى نه‌وتى جیهانى جێگیر ببێت.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وت ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتو كۆبونه‌وه‌ى "ئۆپێك پڵه‌س" بكرێت، چونكه ئه‌وه هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ جێگیركردنى بازاڕى نه‌وت، كه له‌ئێستا پاشه‌كشه‌یه‌كى زۆرى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه.