تۆماركردنی 80 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق راگەیەندرا

08/04/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لەسەرتاسەری وڵاتەكە 80 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا، چوار حاڵەتی مردن و 79 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆماركراون.
لەراگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەنجامی زیاتر لە دوو هەزار پشكنین لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دەركەوتووە، 21 كەس لە هەرێم، 15 لە بەغدا، 24 لە نەجەف،11 لە زیقار، پێنج لە بەسڕە، سێ لە كەربەلا و یەك لە كەركوك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
راشیگەیاندووە، دوو كەسی تر لە بەغدا و دوو كەسیش لە بەسڕە بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 79 كەسیش چاكبوونەوە كە 14 كەسیان لە هەرێمی كوردستانن.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستا هەزار و 202 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون، لەو ژمارەیە 69 كەس گیانیان لەدەستداوە و 452 كەسیش چاكبوونەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group