سەرەتای مانگی داهاتو هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش كۆدەبێتەوە

28/05/2020 عێراق

نەوا
بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش هەنگاوەكانی داهاتو دژ بە رێكخراوەكە و گوشاری شانە نوستوەكانی داعش لە عیراق و سوریا تاوتوێبكەن.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، رۆژی 4ی مانگی داهاتو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆدەبنەوە، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەكانی داهاتو بۆ تێكشكاندنی یەكجارەكی داعش لە عیراق و سوریا و گوشارەكانی شانە نوستوەكانی داعش لەو دوو وڵاتە دەكرێت.
پۆمپیۆ دانی بەوەشدا ناوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاستەنگی زۆری خستوەتە بەردەم چالاكییەكانی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش، بۆیە لە كۆبونەوەكەدا چۆنێتی لابردنی ئەو ئاستەنگانەش تاووتوێ دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group