154 هاووڵاتی عیراقی لە روسیاوە دەهێنرێنەوە

28/05/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاشكرایكرد، گەشتێكیان ئامادە كردوە بۆ هێنانەوەی 154 هاوڵاتی عیراقی لە روسیاوە كە بەهۆی رێوشوێنەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیریان خواردوە.
لەو بارەیەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، باڵیۆزخانەی عیراق لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا گەشتێكی ئامادەكردوە بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عیراقی.
رونیشیكردوەتەوە، لە گەشتەكەدا 154 هاوڵاتی دەگەڕێنرێنەوە كە بەهۆی رێوشوێنەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیریان خواردوە.
لەئێستادا روسیا یەكێكە لە زەرەرمەندترین وڵاتانی جیهان لەرووی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆناوەو لەدوای هەریەكە لە ئەمریكا و بەڕازیل لە پلەی سێیەمدا دێت و تائێستا زیاتر لە 370 هەزار توشبوی تۆمار كردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group