قەزای دوكان... بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ دو كەس گیانیان لەدەستدا

28/05/2020 عێراق

نەوا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دوكان، دو كەس گیانیان لەدەستدا  و كەسێكیش برینداربو.
ترافیك ئێف ئێم-ی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی چەند وێنەیەكی روداوەكەی بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاند، كاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر ،كە مریشكی باركردبو، لەبەردەم بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی قەزای دوكان خۆی كێشا بەستونێكی كارەبادا و وەرگەڕا.
ئاماژە بەوەشكراوە، "ئۆتۆمبێلەكە سێ سەرنشینی تێدابو، دو كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەكێكیشیان برینداربوە و جگە لەزیانە گیانیەكان، زیانی زۆر بەر ستونێكی كارەبا و ماڵێكی نزیك روداوەكەش كەوتوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group