لە تاقیكردنەوەیەكدا گاریس بەیڵ باشترینی ریاڵ مەدرید دەرچوە

28/05/2020 وەرزش

نەوا
بەرنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرایكردوە، لە تاقیكردنەوەی توانای جەستەیی یاریزانانی ریاڵ مەدرید دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا، گاریس بەیڵی وێڵزی باشترین و خێراترین دەرچوە.
بەپێی زانیاریەكانی ناو بەرنامەی "شیرنجیتۆ"ی ئیسپانی، تاقیكردنەوەی توانای جەستەیی بۆ یاریزانانی ریاڵ مەدرید كراوە، دەركەوتوە گاریس بەیڵ لە هەموو یاریزانەكانی تر باشتر و خێراترین بوە.
بەرنامەكە رونیشیكردوەتەوە، "ڤینیسیۆس جۆنیۆر" كە ژمارەیەكی زۆر هەلی گۆڵكردن لەدەستدەدات لەلایەن هاندەرانەوە فیكەی بۆ لێنادرێت، لەكاتێكدا فیكە دژی بەیڵ لێدەدرێت، چونكە ئەو یاریزانە دژی هاندەران دەوەستێتەوە.
پێشتریش گاریس بەیڵ بە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی وتبوو، لەهەموو یارییەكدا روبەڕوی فشارێكی گەورە دەبنەوە، ئەگەر باش یاری نەكەن ئەوا روبەڕوی رەخنە دەبنەوە، دەشڵێت "لەبەرئەوەی بەباشی یاریم نەكرد 80 هەزار كەس فیكەیان بۆ لێدەدام و چەندینجار روبەڕوی ئەوە بومەتەوە، ئەوە شتێكی جوان نییە و سود بە متمانەبەخۆبونی یاریزانان ناگەیەنێت".
بەیڵ ئەوەشی وتوە "پرسیارە گەورەكە، كە من لێی تێناگەم ئەوەیە، یاریزان پێشبینی ئەوە دەكات ئەگەر باش یاری نەكرد هاندەران پشتگیری دەكەن و هەوڵی هاوكاریكردنی دەدەن بەشێوەیەكی باشتر، چونكە ئەوە یاریزانە، كە هاندەران دڵخۆش دەكات".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group