نه‌وا
هه‌ردوو رێكخراوى "یونیسێف" و "منداڵان بپارێزن" هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا مه‌ترسى هه‌ژاربون له‌سه‌ر 86 ملیۆن منداڵى دیكه له جیهاندا دروستده‌كات.
هه‌ردوو رێكخراوه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كردوه و تێیدا پێشبینیكراوه ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى تا كۆتایى ئه‌مساڵ به‌هۆى هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن ده‌گاته 672 ملیۆن منداڵ، واتا به‌رێژه‌ى %15 منداڵه هه‌ژاره‌كان زیاد ده‌بن.
رونیشكراوه‌ته‌وه، یه‌ك له‌سه‌ر سێى ئه‌و منداڵانه له وڵاتانی ئه‌فریقا به‌تایبه‌تی له باشورى بیابانى گه‌وره و وڵاتانی دیكه‌ی باشورى ئاسیا ده‌ژین.
هه‌ر به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه، كه پشتى به داتاكانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى و سندوقى نه‌ختینه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌رهاویشته دیمۆگرافییه‌كانى نزیكه‌ى 100 وڵات به‌ستوه، زیادبونى ئه‌و منداڵانه‌ى به‌هۆى هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه له ئه‌وروپا و ئاسیاى ناوه‌ڕاست ده‌بێت.
هه‌ردوو رێكخراوه‌كه ته‌ئكیدیشده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و لێكه‌وتانه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ستهاتون له كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژاریى منداڵان و داواش ده‌كه‌ن جوڵه‌ى خێرا‌و كاریگه‌ر بكرێت.