داوا له‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كرێت دۆسێی ئابورى بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر توركیا به‌كاربهێنێت

28/05/2020 عێراق

نه‌وا
مه‌نسوڕ بعێجى ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاوى په‌رله‌مانى عیراق داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات، دۆسێی ئابورى به‌كاربهێنرێت بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر توركیا تا پشكى ئاوى عیراق زیادبكات.
بعێجى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ حكومه‌ت ده‌ستوه‌ردانى خێرا بكات بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر توركیا بۆ زیادكردنى پشكى ئاوى عیراق، به‌تایبه‌تى كه‌ ئه‌و وڵاته‌ په‌یوه‌ندی گه‌وره‌ى ئابوری له‌گه‌ڵ عیراقدا هه‌یه‌.
باسى له‌وه‌شكردوه‌، پێویسته‌ حكومه‌ت ئه‌و دۆسیه‌یه‌ وه‌ك كارتێكى گوشار به‌كاربهێنێت و ته‌نها رۆڵى ته‌ماشاكه‌ر نه‌بینێت له‌ روداوه‌كانى ئه‌و شه‌ڕى ئاوه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاویان هه‌یه‌، روبه‌ڕومان بوه‌ته‌وه‌.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاوى په‌رله‌مان ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ پشكى ئاوى عیراق زیادبكرێت، چونكه‌ شه‌ڕى ئاو هیچى كه‌متر نییه‌ له‌شه‌ڕى رێكخراوى داعش و زیان به‌ كه‌رتى كشتوكاڵى وڵات ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ نرخى نه‌وت به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا دابه‌زیوه‌ و پێویسته‌ ته‌نها پشت به‌ نه‌وت نه‌به‌سترێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group