نه‌وا
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت، ده‌ستبردن بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پێویسته كۆتا چاره‌سه‌ربێت. پێشیوایه عیراق كێشه‌ى كه‌مى پاره‌ى نییه، به‌ڵكو گرفتی ئیداره‌دانى دارایى هه‌یه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ده‌ستبردن بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پێویسته كۆتا چاره‌سه‌ربێت و بڕینى به‌شێك له موچه‌ى پله تایبه‌ته‌كان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و چه‌ند شوێنێكى تر جیاوازیه‌كى گه‌وره دروستناكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كه.
ده‌شڵێت "چاوخشاندنه‌وه به خه‌رجى و داهاتى گشتى پێویسته به‌شێوه‌یه‌كى گشتگیر بێت، گۆڕانكارى پێویسته گشتى بێت نه‌ك رێژه‌یی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عیراق كێشه‌ى كه‌مى پاره‌ى نییه، به‌ڵكو كێشه‌ى خراپ ئیداره‌دانى دارایى هه‌یه، سه‌ره‌ڕاى بونی گه‌نده‌ڵى".
هه‌روه‌ها بڕیارده‌ره‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق پێیوایه، پێویسته له‌ئێستادا ته‌ركیز له‌سه‌ر رێگه‌گرتن له به‌هه‌ده‌ردانى ئه‌و داهاته زۆره نا نه‌وتییه بكرێت كه هه‌یه، وه‌ك خاڵه سنوریه‌كان و باج و سه‌رچاوه‌كانى تر‌ى داهات، پێویسته به‌جێهێنانى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى گشتگیر بكرێت و چاو به پله‌به‌ندى موچه‌دا بخشێنرێته‌وه سه‌ره‌تا، نه‌ك بڕین یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى چه‌ند چینێكى دیاریكراو و ده‌ستكارینه‌كردنى موچه‌ى چینه‌كانى تر.