نه‌وا
ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق بڕیاری دا وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی تۆپی پێ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق راگیراون و هه‌وڵێك هه‌بو بۆئه‌وه‌ی له 3ی ته‌مموزی داهاتو یارییه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یانه‌كان، بڕیاری داوه خوله‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی عیراقیش بۆ راسپارده‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و خۆپارێزی و شانه‌ی قه‌یرانی په‌رله‌مان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، كه پێیان باشه قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كرێت و هه‌موولایه‌ك له ڤایرۆس و په‌تای كۆرۆنا پارێزراوبن.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا رۆژی 10ی مانگی 9ی ئه‌مساڵ وه‌ك واده‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ دیاریبكرێت.
به‌شێوه‌یه‌كی كه‌موكوڕ و نایه‌كسان، له‌م وه‌رزه‌دا هه‌ندێك یانه پێنج یارییان ئه‌نجامداوه، هه‌ندێك چوار و هه‌ندێكیش سێ، به‌ڵام یانه‌ی نه‌فت له پێنج یاریدا 11 خاڵی كۆكردۆته‌وه، له پاش ئه‌و قوه جه‌ویه 10 خاڵی له چوار یاریدا هه‌یه، یانه‌ی هه‌ولێریش له پێنج یارییه‌كه‌یدا، شه‌ش خاڵی هه‌یه و له پله‌ی نۆیه‌می خوله‌كه‌دا بو، به‌ڵام به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌نجامه‌كان سفردهبنهوه.