عیراق له‌مانگى 6 دا چه‌ند نه‌وتى فرۆشتوه‌ و داهات چه‌ند بوه‌؟

01/07/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وت و داهاتى مانگى حوزه‌یرانى ئاشكراكرد و به‌پێى داتاكانیش داهاتى ئه‌و مانگه‌ زیاتر له‌ دوو ملیار و 861 ملیۆن دۆلار بوه‌.
عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكردوه‌ته‌وه‌، له‌ مانگى حوزه‌یراندا بڕى 84 ملیۆن و 490 هه‌زار و 194 به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، داهاتى ئه‌و نه‌وته‌ فرۆشراوه‌ش دوو ملیار و 861 ملیۆن و 140 هه‌زار دۆلار بوه‌.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو 81 ملیۆن و حه‌وت هه‌زار و 675 به‌رمیلى له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاستى عیراقه‌وه‌ بوه‌ و سێ ملیۆن و 482 هه‌زار و 519 به‌رمیلیش له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوك و له‌ به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه‌ هه‌نارده‌ كراوه‌.
وته‌بێژى وه‌زاره‌ت نه‌وت ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه‌، هه‌نارده‌ى رۆژانه‌ دوو ملیۆن و 816 هه‌زار به‌رمیل بوه‌ و نرخى یه‌ك به‌رمیلیش 33 دۆلار و 86 سه‌نت بوه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group