ئەنجامی تاقیكردنەوەی سێهەمی ڤاكسینێكی كۆرۆنا راگەیەنرا

01/07/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد باس لەوەدەكەن ڤاكسینی كۆرۆنا لە سێهەم تاقیكردنەوەدا ئەنجامی دڵخۆشكەری هەبووە.
سارە گیلبێرت زانای زانكۆی ئۆكسفۆرد كە لەگەڵ تیمێك كار لەسەر بەرهەمهێنانی ڤایرۆسی دژە كۆرۆنا دەكەن رایگەیاند، تاقیكردنەوەی مرۆیی ڤاكسینەكە لە قۆناغی سێهەمدا ئەنجامی دڵخۆشكەر و دڵخوازی هەبووە لەسەر سیستەمی بەرگریی كەسەكان.
رونیشیكردەوە، هەشت هەزار خۆبەخش ڤاكسینی AZD1222 یان وەرگرتووە كە لە لایەن كۆمپانیای ئیسترازینیكاوە بەرهەمهێنراوە.
سەرباری ئەوەش رایگەیاند، لە ئێستادا ناتوانن بە دیاریكراوی رێكەوتێك بۆ ئامادەبوونی تەواوەنی ڤاكسینەكە رابگەیەنن، چوونكە ئەوە بەستراوەتەوە بە ئەنجامی كۆتایی تاقیكردنەوەكان لەسەر ئەو ڤاكسینەی ئامادەكراوە.
پێشتر سومەیە سوامیناسان لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندبوو، ڤاكسینەكەی كۆمپانیای ئیسترازینیكای بەریتانی یەكێكە لەو ڤاكسینانەی بەربژێرە بۆ ئەوەی رابگەیەنرێت و لە رووی بڕینی قۆناغەكانی تاقیكردنەوەوە لە پێشترە و رەنگە بەم نزیكانە بەتەواوەتی ئامادەبكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group