په‌رله‌مانتارێكی عیراق: تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمیی به‌رگریی موشه‌كیی ئه‌مریكا نابێت قبوڵ بكرێت

05/07/2020 عێراق

نه‌وا
عه‌باس سروت ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "دانوستانه‌كانى عیراق و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ بونى هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ به‌منزیكانه‌ یه‌كلایى ناكرێنه‌وه‌".
عه‌باس سروت له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، ئه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كردى له‌ناوچه‌ى سه‌وزى ناوه‌ڕاستى شارى به‌غدا و سیستمى به‌رگریى موشه‌كى تاقیكرده‌وه‌، قبوڵ نه‌كراوه‌ و پێویست بوو حكومه‌تى عیراق ئه‌وه‌ قبوڵ نه‌كات.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، چه‌ندین بابه‌تى شاردراوه‌ هه‌یه‌ له‌لاى شه‌قامى عیراقى سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆكانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته‌، هه‌روه‌ها به‌منزیكانه‌ش ئه‌و دۆسیه‌یه‌ یه‌كلایى ناكرێته‌وه‌.
ماوه‌یه‌كه‌ دانوستانى ستراتیژى نێوان عیراق و ئه‌مریكا له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسێ ده‌ستیپێكردوه‌، له‌ گرنگترینیشیان بونى هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته‌یه‌ له‌ عیراقدا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group