نه‌وا
دواى تۆماركردنى گۆڵێك به لێدانى راسته‌وخۆ و دروستكردنى گۆڵێكیش بۆ یانه‌كه‌ى، كاردانه‌وه‌ى هه‌وادارانى تۆپى پێ سه‌باره‌ت به ئاستى كریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى یوڤانتۆسى ئیتاڵى ده‌بێته جێى سه‌رنجى میدیاكانى جیهان و به‌شێك پێیانوایه كریستیانۆ باشترینى مێژوه و لیۆنێل میسى ئه‌رجه‌نتینى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى-یش ئه‌فسانه‌یه‌كى ساخته‌یه.
یانه‌ى یوڤانتۆس له گه‌ڕى 30 خولى ئیتاڵى بوه خاوه‌نى 3 خاڵى یارییه‌كه و به 4 گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ى تۆرینۆى ركابه‌رى برده‌وه به‌وه‌ش به جیاوازى حه‌وت خاڵ پێش یانه‌ى لازیۆى ركابه‌رى كه‌وت، كه به كۆكردنه‌وه‌ى 68 خاڵ له دووه‌مى ریزبه‌ندیى خوله‌كه‌دا ده‌بینرێت.
ئاستى كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌و یارییه‌دا بوه‌ته جێى باس و خواسى هه‌واداران و په‌یج و ئه‌كاونته‌كانى تۆپى پێ و هه‌وادارێك نوسیویهتى "با ئه‌م زانیارییه بزانین، كه كریستیانۆ رۆناڵد له میسى زیاتر به لێدانى راسته‌وخۆ گۆڵى تۆماركردوه"، یه‌كێكى تر نوسیویهتى "رۆناڵدۆ شێوازى لێدانى راسته‌وخۆى گۆڕیوه".
له درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كاندا كه‌سێكى دیكه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ردا نوسیویهتى "رۆناڵدۆ یه‌كه‌م یاریزانه له ساڵى 1961ه‌وه توانیبێتى له یه‌ك وه‌رزدا 25 گۆڵ بۆ یانه‌ى یوڤانتۆس له خولى ئیتاڵیدا تۆماربكات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ده‌وترێت ئه‌م وه‌رزه رۆناڵدۆ له ئاستى پێویستدا نه‌بوه".
هانده‌رانى رۆناڵدۆ ستایشى ئاسته به‌رزه‌كه‌ى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه باشترینى مێژووه و یه‌كێك نوسیویهتى "باشترین یاریزانى مێژوو كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵێكى به لێدانى راسته‌وخۆ تۆماركرد، ئێستاش چاوه‌ڕێم هانده‌رانى میسى باسى ئه‌فسانه ساختهكهیان بكه‌ن".
رۆناڵدۆى 35 ساڵ به‌رده‌وامه له شكاندنى ژماره پێوانه‌ییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه وه‌رزشییه جیهانییه‌كان به مانشێتى گه‌وره نوسیویانه "رۆناڵدۆى ریالأ مه‌درید گه‌ڕایه‌وه"، شیكهرهوهیهكى به‌رنامه‌ى به‌ناوبانگى وه‌رزشى "شرینگیتۆ"ش ده‌ڵێت "تائێستا ریاڵ مه‌درید پێویستى به رۆناڵدۆیه".
به‌رزى ئاستى ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له ئاستى لیۆنێل میسى كه‌مناكاته‌وه و به‌ڕاى سه‌رجه‌م وهرزشهوانانى جیهان، ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه‌كه ئه‌گه‌ر باشترین یاریزانى مێژووش نه‌بێت، ئه‌وا یه‌كێكه له ئه‌فسانه‌كان و باشترینه‌كانى مێژووى تۆپى پێ، زۆرینه‌ى چاودێرانى وه‌رزشیش پێیانوایه ركابه‌ریى چه‌ندین ساڵه‌ى نێوان ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ى جیهان تام و چێژێكى زیاترى به یارى تۆپى پێ به‌خشیوه.