ئەمریكا تۆڕە كۆمەڵایەتییە چینییەكان بە تیكتۆكەوە لە وڵاتەكەی قەدەغە دەكات

07/07/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
ئەمریكا بەنیازە تۆڕە كۆمەڵایەتییە چینییەكان لە وڵاتەكەی قەدەغە بكات، بەتایبەت تیكتۆك، واشنتۆن ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە بە كۆكردنەوەی زانیاری بۆ چین تۆمەتبار دەكات.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز رایگەیاند، حكومەتی ئەمریكا لەوە دەكۆڵێتەوە، كە تۆڕە كۆمەڵایەتییە چینییەكان، بە تیكتۆكیشەوە قەدەغە بكات.
پۆمپیۆ بە روونی وتوێتی، ئەو كەسانەی دەیانەوێت تۆڕە كۆمەڵایەتییە چینییەكان لەسەر مۆبایلەكانیان دابەزێنن، دەبێت ئاگاداربن، كە زانیارییە تاكەكەسییەكانیان دەكەوێتە دەستی پارتی كۆمۆنیستی چین.
بەڵام تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیكتوك رەتیدەكاتەوە زانیاریی بەكاربەران لە چین كۆبكرێتەوە و دواتر بەمەبەستی دیكە بەكاربهێنرێت.
پێشتریش هیندستان تیكتۆك و چەند بەرنامەیەكی دیكەی چینیی لە وڵاتەكەی قەدەغەكرد، ئەمەش دوای ئەوە گژرییانەی لەسەر سنور لەگەڵ چین دروست بوو.
تیكتۆك بەوەش تۆمەتباركراوە، كە ڤیدیۆ و ناوەرۆكی پەیامی بەكاربەرانی هۆنگ كۆنگ سانسۆر دەكات، بۆیە ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە بەنیازە لەچەند رۆژی داهاتوودا تیكتۆك لە هۆنگ كۆنگ بەتەواوەتی رابگرن.
تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیكتۆك، تۆڕێكی چینییە و لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس كاردەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group