نه‌وا
گروپى ئینى ئیتاڵى بۆ وزه ئاشكرایكرد، به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، پێشبینییه‌كان بۆ نرخى نه‌وتى خاو بۆ ساڵى 2023 له 70 دۆلاره‌وه دابه‌زیوه بۆ 60 دۆلار.
كلاودیۆ دیسكالیزى سه‌رۆكى گروپه‌كه له‌وباره‌یه‌وه رونكردنه‌وه‌ی داوه و رایگه‌یاند، پێشبینیه ماوه درێژه‌كان دواى چوار مانگ له بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا گۆڕاون و كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێشبینیه‌كانى ئێستایان بۆ نرخه‌كان دروستكردوه، هه‌ربۆیه پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاو له‌مساڵدا له ده‌وروبه‌رى 40 دۆلاردا بمێنێته‌وه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌پێى پێشبینیه‌كانى ئێستا نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌ساڵى داهاتودا كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌گاته 48 دۆلار، له‌ساڵى 2022یشدا ده‌گاته 50 دۆلار، به‌ڵام له‌ساڵى 2023دا پێشبینى بۆ نرخى به‌رمیلێك له 70 دۆلاره‌وه بۆ 60 دۆلار داده‌به‌زێت.
هه‌روه‌ها دواى گۆڕینى پێشبینییه مه‌ودا درێژه‌كانى بۆ نرخى نه‌وتى خاو و غاز به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه، نرخى پشكه‌كانى كۆمپانیاكه به بڕى چوار ملیار دۆلار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌بینى.