نه‌وا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا 13 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند، ژماره‌ی چاكبوهكانیش هه‌ر له نیوه زیاتره.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی ماڵپه‌ڕی www.worldometers.info/ بڵاویده‌كاته‌وه، ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتوه‌ته سه‌روو 13 ملیۆن و 41 هه‌زار كه‌س له جیهاندا، له به‌رانبه‌ریشدا زیاتر له 7 ملیۆن و 588 هه‌زاریان چاكبونه‌ته‌وه و له په‌تاكه رزگاریان بوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی داتاكانی ماڵپه‌ڕه‌كه، تائێستا زیاتر له 571 هه‌زار كه‌س له هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له‌نێو ئه‌و وڵات و ناوچانه‌ی ڤایرۆسه‌كه تێیدا بڵاوبۆته‌وه، ئه‌مریكا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه به زیاتر له 3 ملیۆن و 413 هه‌زار توشبو، گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌ر یه‌كه‌مه و زیاتر له 137 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندوه.