ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه سەرۆکی فەرەنسا وەک یەکەم کەسی دەرەوەی لوبنان گەیشتە بەیرووت و له‌باره‌ی چاكسازییه سیاسیه‌كان هۆشداری دایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دوای ئه‌وه‌ی گەیشتە بەیرووت، بەنێو کۆڵانە وێرانبووەکانی ئەو شارەدا گەڕا، کە تەقینەوە بەهێزەکانی سێشەمەی رابردوو وێرانیان کردووە.
ماکرۆن لە شەقامی جمیزەی بەناوبانگی بەیرووت قسەی لەگەڵ هاوڵاتیانی شارەکە و خۆبەخشەکاندا کرد و جه‌ختیكرده‌وه، "ئەو شانبەشانی گەلی لوبنان دەوەستێت لەو کارەساتەی بەسەریاندا هاتووە".
ناوبراو وتیشی: "لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکاندا قسە دەکەم و داوای رێککەوتنێکی نوێیان لێدەکەم، من ئەمڕۆ لێرەم بۆ ئەوەی پێشنیازی رێککەوتنێکی سیاسیی نوێیان بخەمە بەردەم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،"رۆژی یه‌كی ئه‌یلول ده‌گه‌ڕێمه‌وه و ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته لایه‌نه سیاسیه‌كانی لوبنان نه‌یانتوانی بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌رپرسیارێتی سیاسی خۆم له ئه‌ستۆ ده‌گرم".