نه‌وا
وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش به لوبنان له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا، كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵێنیان دا زیاتر له 250 ملیۆن یورۆ ببه‌خشن، به‌ڵام راسته‌وخۆ ده‌یگه‌یه‌ننه خه‌ڵكی لوبنان و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه ده‌بێت.
له پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت سه‌ردانی ناوچه كاره‌ساتباره‌كه‌ی كرد و دوێنێش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆنفرانسێكی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاریكاری بۆ لوبنانییه‌كان رێكخست.
له‌و كۆنفرانسه‌دا ماكرۆن داوایكرد به په‌له و كارامه‌یی دور له توندوتیژی و ئاژاوه جوڵه بكرێت بۆ یارمه‌تیدانی لوبنان.
له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌شدا، كه نوێنه‌رانی 30 وڵات به‌شداربون تێیدا، به‌ڵێندرا زیاتر له 250 ملیۆن یورۆ وه‌ك كۆمه‌كی به‌په‌له دابین بكرێت، كه فه‌ره‌نسا 30 ملیۆنی دابینكردوه.
ئه‌و وڵاتانه هاوڕابون له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێویسته كۆمه‌كه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی باش به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان راسته‌وخۆ پێشكه‌ش به گه‌لی لوبنان بكرێت و ئه‌وپه‌ڕی كارامه‌یی و شه‌فافیه‌تیش په‌یڕه‌و بكرێت.