نه‌وا
حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران ده‌ڵێت "تاران هه‌میشه پاڵپشتى ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو بوه و ئه‌گه‌ر رێگه‌ى به سه‌دام حسێن دیكتاتۆرى پێشوى عیراق بدایه، ئه‌وا هه‌موو ده‌وڵه‌تانى كه‌نداوى قوت ده‌دا".
حه‌سه‌ن رۆحانى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتی "ئه‌گه‌ر تاران گڵۆپى سه‌وزى بۆ سه‌دام حسێن هه‌ڵكردایه ئه‌وا سعودیه و ئیمارات و قه‌ته‌رى داگیرده‌كرد و هه‌موو ده‌وڵه‌تانى كه‌نداوى قوت ده‌دا".
هه‌روه‌ها بۆ وڵاتانی كه‌نداو جه‌ختده‌كاته‌وه، ئێران له‌گه‌ڵیان وه‌ستاوه‌ته‌وه و له‌كاتى هێرشى سه‌دام بۆسه‌ر كوێت ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه. ده‌شڵێت "یه‌كه‌م لایه‌ن بوین ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كوێتمان كرد و هاوكارى گه‌لى ئه‌و وڵاته‌مان كرد، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه ده‌وه‌ستین و پشتگیرى ئاشتى هه‌رێمیى ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی ئێران به هه‌ندێك ده‌وڵه‌تى ناوچه‌كه ده‌ڵێت "هێزى چه‌كى ئێرانى رووى له ئه‌وان نییه، توانا به‌رگرى و پڕچه‌ككردنه‌كه‌ى ئێران له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌یه و چه‌كه‌كانمان بۆ به‌رگریكردنه له خۆمان له‌دژى ده‌ستدرێژیى بیانى، ئه‌وانه‌ى پاره‌كانتان به تاڵان ده‌به‌ن و چه‌كتان پێ ده‌فرۆشن بۆئه‌وه‌ى دراوسێكانتانى پێ بۆردومان بكه‌ن و گه‌لى یه‌مه‌نى پێ له‌ناوبه‌رن، زیانتان پێده‌گه‌یه‌نن نه‌ك ئێران".