وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق باڵیۆزی توركیای بانگهێشت كرد

12/08/2020 عێراق

نه‌وا
به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان و شه‌هیدبوونی دو فه‌رمانده‌ و سه‌ربازێكی پاسه‌وانی سنور، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدای بانگهێشت كرد و یادداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی راده‌ست كرد.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رۆژی چوارشه‌ممه‌ فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ عیراق بانگهێشت كراوه‌ و یادداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی ئاراسته‌كراوه‌ و داواكراوه‌ توركیا به‌ هۆی به‌رده‌وامی هێرش و پێشێلكاریه‌كانی بۆ سه‌ر خاكی عیراق رونكردنه‌وه‌ بدات.
له‌ یادداشته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ هێرشی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور كراوه‌، له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ دوو ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێكی ئه‌و هێزه‌ شه‌هید بوون و له‌و رووه‌وه‌ داوای كردووه‌، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ سزا بدرێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق داواشی كردوه‌، توركیا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له‌ عیراق بكشێنێته‌وه‌.
پێشتریش به‌ هۆی ئه‌و هێرشه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شاندبوه‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group