نه‌وا
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ له به‌غدای پایته‌خت قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی خسته‌سه‌ر لوئه‌ی خه‌تیب وه‌زیری پێشووی كاره‌بای عیراق و به‌رپرسێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی، كه به واژۆی دادوه‌ری یه‌كه‌م له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ تایبه‌ت به نه‌زاهه، ده‌رچوه و ئاراسته‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی كراوه، تیایدا بڕیاردراوه به قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی لوئه‌ی خه‌تیب و به‌رپرسێكی دیكه له وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگا، بڕیاردراوه قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخرێته‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له گومانلێكراون: لوئه‌ی خه‌تیب وه‌زیری پێشووی كاره‌با، فه‌لاح دلێمی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی له وه‌زاره‌تی كاره‌با.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و داوایه‌ی، كه له دژی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی پێش‌و تۆماركراوه، نه‌خراوه‌ته‌ڕو.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، لوئه‌ی خه‌تیب رایگه‌یاند، هێزێكی چه‌كداری سه‌ربه نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به‌فه‌رمانی كازمی ده‌ستیانگرتوه‌ته به‌سه‌ر خانوه‌كه‌یدا.
مانگی رابردوو، په‌رله‌مانی عیراق بڕیاری دا به ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه له‌و گرێبه‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با له میانی 14 ساڵی رابردودا واژۆی كردوه.