نه‌وا
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌دا له سه‌رو 45 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و ماوه‌ی دوو رۆژه له‌و نرخه‌دا خۆی هێشتۆته‌وه.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته 45 دۆلار و 48 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به 45 دۆلار و 31 سه‌نت ته‌واو كرد. به‌یانی ئه‌مڕۆش به 45 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و له‌و 45 دۆلاره‌دا خۆی هێشتۆته‌وه.
له هه‌مانكاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی خۆرئاوای تێكساسی ئه‌مریكا به 42 دۆلار و 50 سه‌نت فرۆشرا.
نادیاریی سه‌باره‌ت به پاكێجی نوێی هاندان له ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه بڕه‌كه‌ی یه‌ك تریلیۆن دۆلاره، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی نه‌وتی خاو دروستكردوه و ناهێڵێت زۆر به‌رزببێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رزبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كاریگه‌ری نه‌رێنیی كردوه‌ته‌سه‌ر پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و چاوه‌روانییه‌كانی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت، هاوكات به‌رده‌وام كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی نه‌وتی خاو دروستكردوه.