پێدانی پێشینەی خانووبەرە دەستپێده‌كات

26/09/2020 عێراق

 نه‌وا

بانكی ڕافیدەینی عیراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێدانی پێشینەی خانووبەرە بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەستپێكردوه‌ و دەتوانن لە سەرجەم پارێزگاكان سەردانی لقی بانكەكە بكەن.

 لە ڕاگەیەنراوێكدا بانكی ڕافیدەین باسی له‌وه‌كردووه‌، لقەكانی بانكەكەمان لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاسپێردراون تاوەكو ئاسانكاری بكەن و ڕێكارەكان ئاسان بكەن بۆ هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێشینەی نیشتەجێبوون بۆ دروستكردنی خانوو یان نوێكردنەوە و بنیاتنانەوەی خانوو وەربگرن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، قەرزەكە، كە دەگاتە 50 ملیۆن دینار بۆ دروست كردنی خانوو لەسەر پارچە زەوییەك، بەڵام بۆ نوێكردنەوە و بنیاتنانەوە بۆ فەرمانبەران بڕی 50 ملیۆن دینارە و بۆ هاووڵاتیان بڕه‌كه‌ی 30 ملیۆن دینارە.
رونیشیكردۆته‌وه‌، لەئێستادا سەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگاكانی عێراق دەتوانن سەردانی لقی بانكەكان بكەن بۆ سوود وەرگرتن لە پێشینەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group