نه‌وا
دوابه‌دوای مردنی میری كوه‌یت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر شازاده‌ی جێ‌نشین وه‌ك میری نوێ ده‌ستنیشان كراوه.
نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح له‌دایكبووی ساڵی 1937ه و له ساڵی 1962ه‌وه چه‌ندین پۆست و به‌رپرسیارێتی باڵای هه‌بووه، پارێزگاری حولی، وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و شازاده‌ی جێ‌نشین.
نه‌واف شه‌شه‌م كوڕی شێخ ئه‌حمه‌د جابر موباره‌ك سه‌باح ده‌یه‌م میری كوه‌یته و ده‌بێته شانزه‌هه‌مین میری ئه‌و وڵاته.
شێخ نه‌واف چوار كوڕ و كچێكی هه‌یه و له‌ماوه‌ی رابردوودا له پاڵ كاركردن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كوه‌یت له رووی بازرگانی و ئابورییه‌وه هه‌وڵێكی زۆری داوه بۆ به‌هێزكردنی وڵاته‌كه‌ی له رووی سه‌ربازییه‌وه.
رۆژی سێ شه‌ممه شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح میری كوه‌یت له ته‌مه‌نی 91 به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.